ئەمریکا کەشتی تێکشکێنەرە موشەکییەکان رەوانەی ئیسرائیل دەکات

24 كاتژمێر لەمەوپێش
کەناڵی فۆکس نیوز، لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیکردووە بە گواستنەوەی کەشتی و کەرەستە سەربازییەکان بە ئاڕاستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرپرسانی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەیان گوتووە، ئەم هەنگاوە لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل و وەڵامی چاوەڕوانکراوی ئێراندا هاتووە بۆ ئەو هێرشانە.
بەرپرسەکان راشیانگەیاندووە، لەو نێوەندەدا هێزی دەریایی ئەمریکا، کەشتیی تێکشکێنەری موشەکیی "تۆماس هوندەر"ـی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیاریکراوی ئیسرائیل کردووە، هاوکات کەشتییەکی دیکەشی ئامادەکردووە بۆ هەر ئەگەرێکی پێویست بەڕێبکەوێت بەرەو ئاوەکانی نزیک لە ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم دۆخە، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەنجوومەنی نەتەوەیی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە.
ئەمریکا لە مانگی نیسانی 2024ـەوە و دوای بۆردوومانە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، رێوشوێنی دەریایی گرتووەتەبەر و دوو کەشتیی تێکشکێنەری موشەکیان رەوانەی ئیسرائیل کرد، بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ئێران.
