ترەمپ: ئێران هێرشمان بکاتە سەر هەموو هێزی خۆمانیان پیشاندەدەین

9 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، هۆشداریدا بە ئێران لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئێران کرد کە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان ئێران و ئیسرائیل بهێنێت.
ترەمپ لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکەیدا رایگەیاند: ئەگەر لەلایەن ئێرانەوە هێرشمان بکرێتە سەر، بەوپەڕی هێز و بە ئاستێکی بێ وێنە وەڵام دەدەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی شەوی رابردووەوە نەبووە بۆ سەر ئێران، وتیشی: دەتوانین بە ئاسانی بگەینە رێککەوتن لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و کۆتایی بەم ململانێیە بهێنین.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و تاوەکو دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.
