ترەمپ: ئەو حەزەى جارانم نەماوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە هەوڵی وەستاندنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران نادات، بەڵکو دەیەوێت بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران "بە راستی کۆتایی پێ بێت"، ئەمە وەک میدیای ئەمریکی باسی دەکات. 
 
لە کاتی گەڕانەوەی لە کەنەداوە بۆ واشنتن، ترەمپ لە نێو فڕۆکەی سەرۆکایەتییدا بە رۆژنامەڤانانی گوت: "نەمگوتووە ئاگربەستم دەوێت"؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەیەوێت "کۆتاییهاتنێکی راستەقینە" بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەدەستبێت و تاران "بە تەواوی دەستبەرداری" چەکی ئەتۆمی بێت. 
 
ئێران بەردەوام رەتیکردووەتەوە ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دروستکردن بۆمب بێت. 
 
ترەمپ هەروەها باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کەم ناکاتەوە؛ گوتیشی: "دوو رۆژی دیکە دەزانن چی دەبێت. دەیبینن. تاوەکو ئێستا هیچ کەس [هێرشەکانی] خاونەکردوونەتەوە."
 
سەرۆکى ئەمەریکا جارێکى دیکە جەخت دەکاتەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆم و دەشڵێت: پێشتر بە ئێـرانم وت: کە پێوستە دانوستان بکەین و رێک بکەوین، ئەوان نەیانکرد و ئێستا شارەکانیان وێران بوە؛ ئێستاش ئەو حەزەى جارانم نەماوە لەسەر ئەو دانوستانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند؛ پێدەچێت نوێنەرى ئەمەریکا بنێرێت بۆلاى ئێرانییەکان بۆ دانوستان، بەڵام ئەو کارەى دەگەڕێتەوە سەر ئەوەى لەکاتى گەڕانەوەى بۆ کۆشکى سپى چى رودەدات.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر بێتو هێرش بکرێتەسەر بارەگاکانیان ئەوا زۆر بەهێزەوە وەڵامیان دەبێت و جەختیشى کردەوە کە ئەوان خاوەنى خەڵکانى زۆر مەزنن و دەزانن چۆن بەرگرى لەخۆیان بکەن و وتیشى: ئەفسەرەکانى خۆمان خۆش دەوێت و ئەوانیش دەزانن کە نابێت دەست لە هێزەکانمان بدەن.

لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند کە ئەو کۆتایی راستەقینەى دەوێت نەک ئاگربەست و ئێران دەبێت بە تەواوەتیی دەستبەردارى بەرنامە ئەتۆمییەکەى بێت.

لەبارەى بەشداریکردنى راستەوخۆى ئەمەریکا لە تێکشکاندنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران سەرۆکى ئەمەریکا وتى: گەرەنتى نییە راستەوخۆ لە ئێران نەدەین، لێکۆڵینەوە دەکەین و ئەوەى دەمانەوێت ئەوەیە کە نابێت ئێران چەکى ئەتۆمی هەبێت و لە دوو رۆژى داهاتو دەزانن چى رودەدات و ناشتوانم پێتان بڵێم چى دەبێت.

لەبارەى کۆبونەوەى جى حەوتیش وتى: کۆبونەوەیەکى زۆر باشمان هەبو لە جى حەوت، لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنێکمان واژۆ کرد و لەسەر زۆر شت رێککەوتین، رێککەوتن نەما لەگەڵیان نەکەم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار