ڕۆژنامەیەکى ئەمریکا: ئیسرائیل کێشەی کەمیی مووشەکی بەرگریی هەیە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، ئیسرائیل بەرەو ئەوەدەچێت مووشەکى بەرگرییەکانیا کەم ببێتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا لە ئێرانەوە دروستکردووە ئەگەر بەم زووانە گرفتەکەى چارەسەر نەکرێن.

ئەو بەرپرسە بەڕۆژنامەى  وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکاى وت: ئەمریکا چەند مانگێکە ئاگاداری کێشەکانە، واشنتۆن توانا بەرگرییەکانى ئیسرائیل بە سیستەمەکانی سەر زەوی و دەریا و ئاسمان زیاد دەکات. 

لەوەتەی ململانێکان لە مانگی حوزەیرانى ڕابردوەوە پەرەی سەندووە، پنتاگۆن چەک و هێزى جۆراوجۆرى بەرگری مووشەکی زیاتری ناردووە بۆ ناوچەکە و ئێستا نیگەرانی هەیە سەبارەت بە تەواوبوونى ئەو موشەکانەى ئەمریکا.

تۆم کاراکۆ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرگری مووشەک لە سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: نە ئەمریکا و نە ئیسرائیلییەکان ناتوانن بەدرێژایی ڕۆژ بەردەوام بن لە دانیشتن و ڕێگریکردن لە مووشەکەکان". 

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیلییەکان و هاوپەیمانەکانى پێویستە بە هەموو پەلەبکەن و بجوڵێن بۆ ئەوەی هەرچی پێویست لەوبارەیەوە بێت بیکەن.

بەرپرسانى رۆژنامەکە دەڵێن کۆمپانیای ئیسرائیل ئایرۆسپەیس ئیندستریز، ئەو کۆمپانیایە کە ئامێری ڕێگریکردنی مووشەکەکان دروست دەکات، وەڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان نەداوەتەوە. 

هەروەها هێزەکانی بەرگری سوپاى ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سوپاس ئامادەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر سیناریۆیەک، بەداخەوە ناتوانین لێدوان لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە تەقەمەنی بدەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار