ترەمپ: ئێران داواى گفتوگۆیان کرد، پێموتن کاتەکەی بەسەرچوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، پێموایە ئێران گفتوگۆی دەوێت ئێرانییەکان پەیوەندییان پێوە کردم و پێمگوتن کاتەکەی بەسەرچوو، زۆر درەنگ بووە بۆ ئەوەی قسە بکەم، جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئێستا و هەفتەیەک لەمەوبەر.

ئێوارەى ئەمڕۆ سەرۆکى ئەمریکا وەڵامى چەند پرسیارێکى ڕۆژنامەوانى دایەوە، لەبارەى پرسیاری لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ناداتەوە، بەڵام وتی: ڕەنگە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەین، ڕەنگە هێرشەکەش نەکەم.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: کەس نازانێت لەبارەی ئێران چی دەکەم. ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی من لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە.
 
ترەمپ باسی هەڕەشەکانی ئێران دەکات و دەڵێت: ساڵانێکی زۆر هەڕەشەی لێدەکردین، هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە، رەنگە نەگاتە کۆتایی هەفتەش.

دۆناڵد ترەمپ، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە دەتوانم ئەمەتان پێ بڵێم، کە ئێران کێشەی زۆری هەبووە و دەیانەوێت دانوستان بکەن. منیش گوتم، بۆچی پێش ئەم هەموو مردن و وێرانکارییە دانوستانت لەگەڵ نەکردین.

ترەمپ پەیامێکی پێشکەش بە ڕێبەری باڵای ئێران کرد کاتێک پرسیاری لەبارەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کرد کە وڵاتەکەی "هەرگیز تەسلیم نابێت" لە ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل.

ترەمپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی وت: دەڵێم، بەختێکی باش.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە سەبرەکەی لەگەڵ ئێران کەی تەواو دەبێت، ترەمپ وتی، “لە ئێستاوە تەواو بووە — هەر بۆیە ئێمە ئەو کارە دەکەین کە دەیکەین.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار