ڕووسیا هۆشدارى دەداتە ئەمەریکا: ئاگری ئەتۆمیی هەڵمەکەن

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

کرملین هۆشداریی دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاردانەوەکانی بەکار‌هێنانی چەکی تەکنیکی ئەتۆمیی لە ئێران، دەڵێت:"ئەوە پێشهاتێکی کارەساتبار دەبێت".

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین ئەمڕۆ هەینی 20ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند: بەکارهێنانی چەکی تەکنیکی ئەتۆمیی لەلایەن ئەمەریکاوە دژی ئێران، دەبێتە پێشهاتێکی کارەساتبار.

ئەو لێدوانەی پیسکۆڤ وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی باس لە ئەگەری بەشداریی ئەمەریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەن.

ئاستی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەماوەی هەفتەی ڕابردووەوە زیادییان کردووە، پاش ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەستییان پێکردووە و ڕۆژانە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی یەکتر لەنێوان تاران و تەلئەڤیڤ، دەکەن.

بەشداریی ئەمەریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ هێرشکردنە سەر پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران،  بووەتە جێی پرس و باسی گرنگیی میدیاکانی جیهان، ئەو میدیایانە پێیان وایە، بەشداریی ئەمەریکا لەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشهاتێکی مەترسیدارە لەوەی، ئاگری جەنگەکە گەورە بێت و ناوچەکە بسووتێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار