عەباس عێراقچی: تا هێرشی ئیسرائیل نەوەستێت دانوستان ناكەین

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرانى ئەوروپا وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە هەركات هێرشی ئیسرائیل وەستا ئەوكات دەست بە دانوستانەكان دەكەینەوە.

ئەمشەو دوانى نزیکەى دوو کاتژمێر کۆبوونەوی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هات.

عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: ئێران ئامادەیە جارێكی تر بیر لە رێكارە دیپلۆماسییەکان بكاتەوە، توانا بەرگرییەکانیشی قابیلی دانوستان نییە. 

ناوبراو هێماى بۆ ئەوەشکرد، بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ئاشتیانەو لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە، ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی جدیمان كرد لە كەشێكی رێزلێگیراودا. وتیشى: نیگەرانین لە ئیدانەکردنی هێرشە قێزەونەکانی ئیسرائیل، لەلایەن هەندێک وڵاتەوە.

هەر لەو کۆنفرانسەدا، یۆهان وادپۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران مەترسییەکی گەورەیە و لە داهاتوو راگەیێندراوێک بڵاودەکەنەوە.
 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی: لەگەڵ هاوتا فەرەنسی و بەریتانییەکەم گفتوگۆی جیدیمان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەمان کرد.

هاوکات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد تەنیا گەلی ئێران دەتوانن چارەنوسی رژێم یەکلایی بکاتەوە.

بەوتەى وەزیرەکەى فەرەنسا، عراقچی ئامادەیی دەربڕی هەموو دۆسیەكان بخاتە سەر مێزی دانوستان، وتیشى: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەنیا دەتوانن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوابخەن، نەک کۆتایی پێبهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار