ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانى ئێران ناداتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەپێى ڕاپۆرتێکى نیویۆرک تایمز دۆناڵد ترامپ بە نیازنییە هیچ وەڵامدانەوەیەکى هەبێت بۆ هێرشەکەی ئێران کە کردیە سەر چەند بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لەوڵاتانى کەنداو.

دوای نزیکەی دوو رۆژ لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای پاسداران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی واشنتن دەکات.

ئەمشەو ئێران بە شەش مووشەک هێرشی کردەسەر بنکەی عەدید لە قەتەر، سوپای پاسداران هێرشەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، سوپای پاسداران ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی ناوە (مژدەی سەرکەوتن). 
 
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز وادەردەکەوێت مووشەکەکانی ئێران بنکەی عەدیدیان نەپێکابێت، ئێران چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە لەڕێی دوو کەسەوە ئەمریکا و قەتەری ئاگادارکردووەتەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئیدارەی ترەمپ چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ئێرانی دەکرد دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی، ترەمپ نایەوێت دەستوەردانی سەربازی زیاتر لە ناوچەکەدا بکرێت.

وەزارەتی بەرگری قەتەریش ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتوویی هێرشێکی مووشەکی ئێرانی کە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی کردبووە ئامانج، ڕاگرت، هاوکات تەلەفزیۆنی ئێرانیش ڕایگەیاند کە بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر "لە وەڵامی دەستدرێژیی ئەمریکا" بوو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

هێڵی ئاسمانی تورکیا ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بۆ بەحرەین، دەمام، دۆحە، دوبەی، ئەبوزەبی، کوەیت، و مەسقەت ڕادەگەیەنێت.

حکومەتى تورکیا ڕایدەگەیەنێت هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر هێزەکانی تورکیا لە قەتەر و عێراق نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار