خامنەیی: ئێران تەسلیم نابێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

عەلى خامنەیی ڕێبەری باڵاى کۆمارى ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران تەسلیم نابێت، ئەمەش لۆژیکی گەلەکەمانە، لەگەڵ ئەو نوسینەدا لەپۆستەکەدا وێنەیەکی سووتاوی ئاڵای ئەمریکاش دانراوە کە چەند بینایەک لە پشتیەوە ئاگریان گرتووە.

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە قەتەر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە سۆشیال میدیا پەیامێکى کورتى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خۆیان ڕادەست ناکەن.

ئەو وتیشى: وڵاتەکەی هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک، و قبوڵ ناکات هیچ کەسێک هێرش بکاتە سەری، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ملکەچی هیچ دەستدرێژییەک نابین و ئەمەش لۆژیکی گەلەکەمانە.

ئەم پەیامەش یەکەم لێدوانی خامنەیی لە سۆشیال میدیایە لەو کاتەوەی کە ئەمریکا لە کۆتایی هەفتەدا پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بەچەند موشەکێک وێران کرد.

لەلایەکى دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پیرۆزە لە جیهان، کاتی ئاشتییە.

ترەمپ وتى: سوپاسی ئەمیری بەڕێزی قەتەر دەکەم بۆ هەموو هەوڵەکانی بەرەو ئاشتی لە ناوچەکەدا، لە هێرشەکەی سەر ئەلعودەید هیچ ئەمریکییەک و قەتەرییەک نەکوژراون و بریندار نەبوون.

ئەو ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ئێران بە فەرمی وەڵامی لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمەی بە وەڵامێکی زۆر لاواز دایەوە، کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد و زۆر کاریگەرانە بەرپەرچمان بداتەوە.

سەرۆکى ئەمریکا وتیشى: لە کۆی ١٥ مووشەک کە ئێران هەڵیداوە، ١٣ مووشەک خرانە خوارەوە، تاکە مووشەکی ئێرانی کە نەخراوەتە خوارەوە، بەرەو ناوچەیەکی ئارام ڕۆشت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار