دواین هێرشی موشەکى ئێران ٥ کەسى لەئیسرائیل کوشتوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
دەزگەی فریاگوزاریی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەربیئرسەب لە باشووری ئیسرائیل بۆ پێنج کەس بەرزبووەتەوە، جگە لە ژمارەیەک بریندار، هاوکات چەند باڵاخانەیەک بەهۆی مووشەکەوە زیانیان بەرکەوت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو ئاگربەستێ لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا لە نزیکەی کاتژمێرحەوتـی بەیانی بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات و تاران سەرەتا ئۆپەراسیۆنەکانی رادەگرێت.
موشەکەکەى ئێرانەوە بەر باڵەخانەیەک کەوتوەو جگە لەکوژرانى پێنج کەس 22 کەسی دیکەش برینداربوون، هەندێکیان بە سەختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێن لە ژێر داروپەردووی بیناکەدا.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بێت، ئێستا یەکەم قۆناخی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستپێدەکات
نەخشەرێگەی ترەمپ بۆ ئاگربەست بەمجۆرەیە:
6 کاتژمێری یەکەم: ئێران و ئیسرائیل دوایین 'ئەرک'ـی خۆیان تەواو دەکەن
لەدوای 12 کاتژمێر: جەنگ بە فەرمی دەوەستێت
12 کاتژمێر تێپەڕی: ئێران شەڕ رادەگرێت
12 کاتژمێرى دواتر: ئیسرائیل شەڕ رادەگرێت
لە 24 کاتژمێری تەواو دا: جیهان سڵاو لە کۆتاییهاتنی جەنگی 12 رۆژە دەکات
