ئیران: دواى ئاگربەست مووشەکمان هەڵنەداوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئێران ڕەتیدەکاتەوە هیچ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردبێت دوای ئەوەی ئاگربەستەکە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمى ئێرانی لەزارى بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵانەی باس لە ئاڕاستەی مووشەک لە ئێرانەوە دەکەن لە دوای ئاگربەستەکە درۆیەو ڕەتیدەکەینەوە.

ئیسرائیل دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی دوو موشەکیان لێداوە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش بە وەڵامدانەوەی توند هەڕەشەیان لە تاران کرد.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران ئاگربەستی پێشێل کردووە و باجەکەی دەدات.

لاى خۆیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند فەرمانى کردوە بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەى کە وەڵامێکى توندو بەهێزى پێشێلکردنی ئاگربەستی ئێران بدەنەوە، لە ڕێگەی هێرشی توند بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێم لە دڵی تاراندا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاردانەوەى هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل کە ێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو.

ئەم هێرشانەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانە و درێژەدانە بەو چالاکیانەی دوێنێ ئەنجامدراوە، فەرمانی درێژەدان بە هێرشەکانی دژ بە ژێرخانی ڕژێمى ئێران لە تاراندا.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دواى نزیکەى چوار کاتژمێر لەئاگربەست، خەریکی بەرپەرچدانەوەی مووشەکێکى ئێرانە. 

لەلایەکى دیکەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایدەگەیەنێت ئێمە دوژمنمان ناچار کرد کە تەوبە بکات و دان بە شکستدا بنێت و دەستدرێژیەکانی تاکلایەنە ڕابگرێت.

هەروەها ئەوەش دەڵێن هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوە و بە ئازارانە بدەنەوە بەرامبەر هەر کارێکی دوژمنکارانە لەلایەن دوژمنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار