ترەمپ: ئیسرائیل ڕۆژانی کۆتایی زیانى زۆرى بەرکەوت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو کۆتایی شەڕ ئیسرائیل زیانێکی زۆری بەرکەوت. هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئێران بەدەستهێناوە و ئەگەر دامەزراوەکانی ئێرانی لە ناو نەبردایە،هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو.

لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە لاهای پایتەختی هۆڵەندا دۆناڵد ترەمپ قسەى بۆ ڕۆژنامەنوسانکردو لێرەدا گرینگترین تێبینییەکانی دەخەینەڕوو:

ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەکۆتاییەکانى شەڕدا زەبرێکی زۆری بەرکەوتووە.
ئیتر ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەین هیچ یۆرانیۆمێک پیتاندن بکەن.

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت.
ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەمان لە ئێران بەدەست هێنا

ئەوەی لە ئێران ڕوویدا، لەناوبردنی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو و پێموانییە ئەوان سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی هیچ کەرەستەیەک.

ئەگەر ئێمە ئیمکاناتەکانی ئێرانمان لەناو نەبردبایە، نەدەکرا لەگەڵ ئێرانییەکان بگەینە یەکلاییکردنەوە.

لێدانمان بۆ سەر ئێران نایاب بوو، بەو پێیەی هەموو ئەو شتانەی لەناوبرد کە ئیسرائیل نەیتوانی لەناوی ببات.

- زەحمەتە ئێران جارێکى دیکە بیر لەبەرنامەى ئەتۆمى بکاتەوە، زیانى دەیان ملیۆن دۆلارمان لێداون.

- ئەگەر لەئێرانمان نەدایە هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو، ئیسرائیل نەیدەتوانى بگاتە ئەو ناوچانەى ئێران ئێمە بۆردومانمان کردن.

- ئێران دەگەڕێتەوە بۆ دانوستان، ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل بە باشی بەڕێوەدەچێت، شانازی دەکەم بە پابەندبوونی ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە.

- ئێران نەوتی هەیە و دەتوانێت ببێتە وڵاتێکی مەزن، ئەوەی لە ئێران روویدا لەناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها بڕوای خۆی دەربڕی کە بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی بەرچاو لە غەززە بەدەست دەهێنن و ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە مژدەی خۆش دەبێت سەبارەت بە غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار