ترەمپ: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە بۆ ڕێککەوتن

6 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و "رەنگە رێککەوتنێک بکەین."
رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی ناتۆ لەبارەی کۆتاییهێنانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چەند تەوەرێکی دیکە قسەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و ئەمریکا گوتی، هەردوو لا لە جەنگەگە "ماندوو بوون" و داوای ئاگربەستیان کرد.
رۆژی 22ـی حوزەیران، ئەمریکا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەو هێرشەی کردیانە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەیان "چەندین دەیە" گەڕاندووەتەوە دواوە.
دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "پێشتر لەلایەن ئێران لە هێرشەکە ئاگادارکرابووینەوە."
سەرۆکی ئەمریکا باس لە رۆڵی پووتین لە ئاگربەستەکە دەکات و دەڵێت، پووتین پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە لە جەنگەکە نێوەندگیری بکات، بەڵام ترەمپ پێی گوتووە، "تۆ ئاگاداری رووسیا بە."

