ترەمپ و زیلێنسکی: کۆبونەوەیەکى بنیاتنەر و باشمان ئەنجامدا

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی "باش" و "بنیاتنەر"یان ڕاگەیاند، هاوکات ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا ڕەزامەندى دەردەبڕێت بۆ ناردنی مووشەکی زیاتری پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا.

زێلێنسکی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "باسمان لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتی ڕاستەقینە" لە ئۆکرانیا کرد، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا. ئەو کۆبوونەوەکەی بە "درێژخایەن و بنیاتنەر" وەسف کرد.

بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، زیلێنسکی "لەو گفتوگۆیە ڕازییە و سوپاسگوزاری ترەمپە".

ئەو بەرپرسە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەکە "بە باشی بەڕێوەچوو"، سەرەڕای ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان هەردوو سەرۆکەکە.

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بەجیا باسی لەوە کردووە کە کۆبوونەوەکە ٥٠ خولەکی خایاندووە.

لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا باسی لە "کۆبوونەوەیەکی باش" لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی کرد.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەندێک جار کاتێکی سەختمان بەسەر بردووە، بەڵام ئەو (زێلێنسکی) لەوە میهرەبانتر نەدەکرا.

ترەمپ، ڕایگەیاند، ئەو چەکانە "زۆر قورسە دەستبکەوێت" بەڵام "بزانین دەتوانین هەندێکیان بخەینە بەردەست".
هەروەها سەرکردەی ئەمریکا ئەگەری پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی زیاتری بە کیێڤ بە کراوەیی هێشتەوە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا کێشەی زۆری هەبووە بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوییە وردەکانی ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا.

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە زێلێنسکی بە نیازە تاوتوێی توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕووسیا و کڕینی چەک لە واشنتۆن لەنێویاندا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بکات.

هەمان سەرچاوه پێشبینی دەکات سەرۆکی ئۆکرانیا پرسی کەمکردنەوەی نرخی فرۆشتنی نەوتی ڕووسیا بوروژێنێت، که تا ئێستاش سەرچاوەیەکى سەرەکی داهاتی مۆسکۆیه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار