ترەمپ: دادگایکردنی نەتانیاهوو شەڕی سیاسییە

5 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس" دژایەتیی خۆی بۆ دادگایکردنی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەتۆمەتی گەندەڵی دەربڕى و رایگەیاند، ناتوانن لە ئاستی بەردەوامیدان بەو تۆمەتانە بێدەنگبن.
ترەمپ، نووسیویەتی، نەتانیاهوو پاڵەوانی جەنگە و هاوکار و پشتیوانی ئەمریکا بووە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران و تۆمارکردنی سەرکەوتنی گەورە، بەڵام ئەو بە تۆمەتی بێ بنەما رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.
ترەمپ، بۆچوونى وایە نەتانیاهوو ئێستا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ حەماس بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان لەبەرئەوە نابەجێیە لە هۆڵی دادگا بێت بۆ وەڵامدانەوەی تۆمەتی "بێ بنەما".
سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، پرۆسەی دادگایی نەتانیاهوو شەڕی سیاسییە و دەڵێت، ئەمریکا زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە هاوکاریی دارایی پێشکەشی ئیسرائیل دەکات و دەیپارێزێت، لەبەرئەوە رازی نابن بەوەی بەرامبەر نەتانیاهوو ئەنجامدەدرێت.
داواش دەکات، لێگەڕێن نەتانیاهوو کارەکانی خۆی بکات، لەبەرئەوەی زۆر کاری گرنگ ماوە و دەیانکات.
