عێراقچی: ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێت لێپرسینەوە لەئیسرائیل بکات

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، جەختی لەوەکردوەتەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا بەرپرسیارن لەو هێرشانەى کراونەتە سەر ئێران.

عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە نامەکەیدا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات بە فەرمی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک لایەنی دەستپێشخەری دەستدرێژییەکە بناسێت. 

هەروەها دەشڵێت: دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات لە بەرپرسیارێتیەکانی دەرئەنجامی ئەو دەستدرێژییە، لەوانەش قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەى کە لێمان کەوتووە، ئەمەش بە پێی مادەی ٣٩ی بەڵگەنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بنێت.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە لە سەردانەکەی ئەلێکساندەر دۆبرینت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ شوێنی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە بات یام لە دەرەوەی تەلئەبیب وتی: ئەنجامی ستراتیژی بەربەریی ڕێژیمی ئێران کە بێ شەرمانە و بە ئەنقەست ناوەندەکانی دانیشتوانی مەدەنی بە مووشەکی بالیستی بۆردومان دەکات، ڕوون و ئاشکرایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار