فۆکس نیوز: ئەمریکا جنۆکەی ئاسمان و بۆمبە 13 تۆنییەکە دەداتە ئیسرائیل

24 كاتژمێر لەمەوپێش



دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکیان ئامادەکردووە بۆ رێگەدان بە ئەمریکا بۆ ئەوەی فڕۆکەی B-2 بداتە ئیسرائیل لە ئەگەری ئەوەی سەلمێنرا ئێران خەریکی دووبارە پەرەپێدانە بە چەکی ئەتۆمی.

کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە هەریەکە لە ئەندامانی کۆنگرێس جۆش گۆتهایمەر و مایک ڵۆلەر پڕۆژەیاسایەکەیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە کۆنگرێس دەنگی لەسەر بدرێت و بەگوتەی ئەوان ترەمپ دەستکراوە دەکات هاوکاری ئیسرائیل بکات و وڵاتەکە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەبێت لە حاڵەتی ئەوەی ئێران هەوڵ بدات بۆمبێکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

مایک ڵۆلەر دەڵێت، ئەم پڕۆەژەیاسایە دەسەڵات دەدات بە سەرۆک ترەمپ تا هاوکاری ئیسرائیل بکات بە دابنیکردنی چەک و راهێنان و ئەوەی پێویستە هەیبێت تاوەکو بتوانێت ئێران لە هەبوونی بۆمبی ئەتۆمی پاشگەزبکاتەوە.

لە 22ـی مانگی رابردوو ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکیدا بەناوی “چەکوشی نیوەشەو” فڕۆکەی جەنگی B-2 کە ناسراوە بە جنۆکەی ئاسمانی دژی ئێران بەکارهێنا و بۆ یەکەمجاریش 14 بۆمبی GBU-57ـی ئاراستەی هەر سێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، ئەسفەهان و نەتەنز کرد.

لەدوای هێرشەکە دۆناڵد ترەمپ گوتی، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیان بەتەواوی سڕیوەتەوە و خاپووریان کردووە.

فڕۆکەیB-2 تەنها ئەمریکا خاوەنییەتی و 20 دانەی لێدروستکراوە و ئێستا سوپای ئەمریکا 19 دانەی لەبەردەستدایە. فڕۆکەکە بەوە ناسراوە دەتوانێت لە سیستمەکانی بەرگریی خۆی بدزێتەوە و ئاشکرا نەبێت، تەنها ئەویش دەتوانێت بۆمبیGBU-57 هەڵبگرێت کە کێشەکەی 13 تۆنە.

هەرچەندە ئیدارەی ترەمپ بڕوایوایە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە، بەڵام میدیای ئەمریکا باس لەوە دەکات هێرشەکەی واشنتن تەنها بە چەند مانگێک پرۆگرامەکەی دواخستووە.

هاوکات رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە Cاوپێکەوتنێکیدا لە سەرەتای ئەم هەفتەیە گوتی، رەنگە ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا بتوانێت دەستبکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار