وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

14 كاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆو سزاى نوێ دەخاتە سەر ئیران، لەوانە تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی ئێران، کە بەهاکەی ملیاران دۆلارە و قازانجی بۆ سوپای ئێران بووە، بارزگانێکی عێراقی نەوتی ئێرانی تێکەڵ بە نەوتی عێراق کردووە و بە قاچاخ فرۆشتوویەتی، هەوڵەکانی بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و پارەدارکردنی تیرۆر چڕتر کردەوە.
نووسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی دەرەکی وەزارەتی گەنجینەى ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە گەمارۆکانی ئەو تۆڕانەی کردە ئامانج کە تێوەگلاون لە قاچاخ و فرۆشتنی نەوتی ئێران.
ئەم کارانە بووەتە هۆی دەستنیشانکردنی چەندین گروپ، لەوانە تۆڕێک کە لەلایەن بازرگانێکى عێراقی بەناوى (س، ئ، س)ەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی نهێنی و فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بەناوى نەوتی عێراقی کردووە.
ئۆپراسیۆنە قاچاخییەکان کە پێدەچێت ملیارەها دۆلاری لێ دەستکەوتبێت، لە هەندێک حاڵەتدا سوودی بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەبووە.
سزاکان بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ پەکخستنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکانی ئێران کە سووتەمەنی چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی لە سەرانسەری ناوچەکەدایە.
سکۆت بێسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران. ناوبراو وتی: وەک سەرۆک ترامپ ڕوونی کردۆتەوە، ڕەفتارەکانی ئێران بە وێرانکاری هێشتۆتەوە، لە کاتێکدا هەموو دەرفەتێکی بۆ ڕەخساوە بۆ هەڵبژاردنی ئاشتی، سەرکردەکانی توندڕەوییان هەڵبژاردووە. “خەزێنە بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران و توندترکردنی گوشارە ئابوورییەکان.”
تۆڕەکەى ئەو بازرگانە عێراقیە، بریتییە لە کۆمپانیای ڤی ئێس تانکەر کە بنکەکەی لە ئیماراتە و نەوتی ئێرانی بە قاچاخ بردووە و ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا کردووە.
کۆمپانیاکانی ناوبراو له ساڵی 2023 فراوانتر بووەو بەڕێوبەرێک لەوەزارەتى نەوتى عێراق کاردەکات، ئاسانکاری کردوە بۆ ئەوەى نەوتى ئێران تێکەڵ بەنەوتى عێراقى بکرێت و بەقاچاخ قرۆشتویەتى بە کڕیارانی ڕۆژئاوایی.
هەروەها (س) تۆمەتبار کراوە بەوەی بەرتیلى داوە بە بەرپرسانی عێراق بۆ ساختەکردنی بەڵگەنامەیەک کە وا دەربکەوێت کەئەو نەوتەى ئێران سەرچاوەکەی لە عێراقەوە بێت.
