ئەکسیۆس: ویتکۆف بەنیازە لەگەڵ عێراقچی لە ئۆسلۆ کۆببێتەوە

13 كاتژمێر لەمەوپێش



دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕایانگەیاندووە کە ستیڤ ویتکۆف نوێنەری کۆشکی سپی ئەمریکا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ عەباس عێراقچى وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆ کۆببێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی.

ئەو دوو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەکە یەکلایی نەکراوەتەوە و نە تاران و نە واشنتۆنیش بە فەرمی کۆبوونەوەکەیان ڕانەگەیاندووە.

ئەو دوو سەرچاوەیە پشتڕاستیان کردۆتەوە، بەگوێرەی ئاکسیۆس، ویتکۆف و عێراقچى لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا نێوەندگیری ئاگربەستی نێوان هەردوولا کرد. ئاماژەیان بەوەشکرد، بەرپرسانی عومان و قەتەر بەردەوامن لە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار