ماکرۆن سێ شەممە سەردانی بەریتانیا دەکات

2 مانگ لەمەوپێش



 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا،  سێ شەممە سەردانى بەریتانیا دەکات، بڕیارە لەوێ وتارێک بۆ ئەندامانى پەرلەمان و پێشکەش بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵا کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئۆکرانیاوە بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەندەن هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا بەهێزتر بکات دوای ئەوەى لە ساڵی ٢٠١٦ بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێگزیت) دەرچوو.

شا چارلزی سێیەم بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسا و  بریجیتی هاوژینی کردوە بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لەو سەردانەدا ماکرۆن لە میانی کۆبوونەوەی سی و حەوتەمین لوتکەی فەرەنسا و بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ  کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتووێژ دەکات.

ناوەڕۆک و تەوەرەى دانیشتنەکان تیشک دەخرێتە سەر پشتیوانی لە ئۆکرانیا، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی لە سەرانسەری بەریتانیاو و بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری نێوان هەردوو وڵات.

کۆشکی ئیلیزی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە "ئەمە یەکەم سەردانی نێودەوڵەتییە بۆ شانشینی یەکگرتوو لەلایەن سەرۆکی دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا لە دوای برێگزیتەوە"، ئاماژەی بە دەرچوونی بەریتانیا لە گروپەکە دوای ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٦ کرد.

پەیوەندییە سیاسییەکانی پاریس و لەندەن دوای برێگزیت لە سەردەمی حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانی ڕاستڕەو لە بەریتانیا، ئاڵۆزی دروستبوو.

ئەمە یەکەمجارە لەو کاتەوەی کە ستارمەر بۆتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەوڵی 'دەستپێکردنەوەی' پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئەوروپا دەدات.

دوای ئەوەی حکومەتی پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتی ستارمەر دەسەڵاتی گرتە دەست، پەیوەندییەکان باشتر بوون و ئێستا هەردوو وڵات سەرکردایەتی هەوڵەکانی ئەوروپا دەکەن بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار