ترەمپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە ناتانیاهۆ دەکەوێت

دوێنێ



 

ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سێیەم گەشتی خۆی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدەدات، لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ كۆشكی سپی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا.

دەستەی ئێزگەی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، ناتانیاهۆ، داوای گڵۆپی سەوز لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ئێران بدات.

بەوتەی سەرچاوەكە: لەکاتێکدا ترەمپ و ناتانیاهۆ ئاهەنگ دەگێڕن سەبارەت بە ئەنجامی شەڕەکەیان دژی ئێران، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی تاران بەردەوام نابێت لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پیتاندنی یۆرانیۆم. 

ئەگەر هەر بەڵگەیەک بە پێچەوانەی ئەمە دەربکەوێت، ئەوا بژاردەی دەستپێكردنەوەی شەڕ وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات، بۆ سێیەمین حار سەردانی بۆ کۆشکی سپی دەکات، لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر. 

دەزگای پەخشی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە کە ناویان نەهێنراوە ڕایگەیاندووە، ئیدارەی ترەمپ ئامادەیە بۆ ئەوەی لە دوای ماوەی 60 ڕۆژەکە شەڕ لە غەززە دەستپێناکاتەوە ئەگەر گونجاو بێت، هەروەها پرسی هاوکاری و دابەشکردنی لە غەززە ئاستەنگ دروست ناکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

لەلایەکی دیکەوە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە سەختی گەیشتن بە "ئامانجە دووانەکانی جەنگ کە گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لەناوبردنی حەماسە لە یەک کاتدا"، پلە سیاسییەکانی ئاگادارکردووەتەوە. سوپا داوای لە حکومەت کردووە کە یەکەم شت دیاری بکات کە دەبێت چی بکرێت، هەروەها "پێی وایە گەڕانەوەی بارمتەکان لە غەززە دەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە بێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار