وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل وردەکارییەکانی هێرشەکانی سەر ئێران ئاشکرا دەکات

11 كاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکارییەکانی هێرشەکانی سەر ئێرانی ئاشکرا کرد، کە ناوی "ساڵی کلاڤی"ی لێنراوە و لە 12ـی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە، ئاماژەی بەوەش دا، ئەم هێرشە دەرئەنجامی ئامادەکارییە ستراتیجییە درێژخایەنەکان بووە.
کاتز وردەکارییەکانی بۆ ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت خستەڕوو و گوتی: ڕەوتی ئامادەکارییەکان بۆ هێرشەکەی سەر ئێران، هەموو شتێک لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لە تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکرد، بڕیارێکی سەرەتایی درا بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سنووردار دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ، کە ناوی کۆدی 'ئۆپەراسیۆنی شین و سپی'ـی لێنراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو قۆناغەدا ئیسرائیل هێشتا ئەو توانایە تەواوەی نەبووە کە بتوانێت بچێتە قووڵایی ناو جەرگی ئێران و چەندان جار لێی بدات، کاتز ئەمەی بە ڕۆڵی ئەڵتەرناتیڤ وەسف کردووە، ئەوەش بەهۆی توانای مووشەکەکانی ئەمەریکا.
باسی لەوەش کرد، هەواڵگری سەربازی بە بە هاوبەشی پلانی یارمەتیدەر دادەڕێژێت. یەکەمیان ئۆپەراسیۆنی 'نارنیا' بوو کە زانایانی بەشدار لە پرۆژەی ئەتۆمی ئێران کردە ئامانج. دووەمیان پلانێک بوو بۆ پەکخستنی سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن بۆ ئەوەی ئێران لە توانای هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ پەکبخات. سێهەمیشیان هێرشی سەرەتا بوو لەدژی دیارترین سەرکردە ئەمنییەکانی ئێران.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بیرۆکەی بە ئامانجکردنی سەرکردایەتی بۆ تێکدانی مۆڕاڵ و تواناکانی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەیەکدا وروژێندرا، ئەوەش لە مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێوە چوو. ئەمەش لە ئۆپەراسیۆنی 'زەماوەندی سووردا' بەرجەستە بوو کە چەندان فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانیان کوشت، لەوانە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمیر عەلی حاجی زادە.
کاتز گوتیشی: "لە مانگی کانوونی دووەم، لە میانی کۆبوونەوەیەکی رۆتین بە ناوی 'هێلا'، ئامانجی سیاسی ئۆپراسیۆنەکە داڕێژرا: بۆپەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی و خۆپاراستن تاکوو سەقامگیریی لە ناوچەکە درێژ بکاتەوە. لەم خاڵەدا ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتر و بوێرانەتر، ناوی لێنرا 'پلانی ئەلتورنادۆ'، ئامانج لێی دروستکردنی کاریگەرییەکی لەناکاو و توند لە قووڵایی تاران دەستیپێکرد.
