ئەمریكا دان بەوەدا دەنێت موشەكێكی ئێران بنكەكەی لە قەتەر پێكاوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

شۆن پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دانی بەوەدانا، کە مووشەکێکی بالیستی ئێران، لە کاتی هێرشی ئێران کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بنکەی ئاسمانی "عودەید"ى لە قەتەر پێكاوە. 

لێدوانەکەی وتەبێژی پنتاگۆن دوای ئەوە هات، ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس" وێنەی مانگە دەستکردەكانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا زیانەکانی هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكە دەرخستووە، ئەوە لەكاتێكدایە،  پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەبایەخی هێرشەكەو زیانەكانی کەم کردبووەوە.

بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەكان كە "ئەسۆشێتد پرێس" شیکاری کردووە، هێرشە موشەكییەكەی  ئێران بۆ سەر بنکەی عودەید لە قەتەر، گومەزێكی سێ‌ گۆشەی كردووەتە ئامانج، كە هەندێك كەرەستە لەخۆ دەگرێت، ئەمریکییەکان بۆ پەیوەندییە پارێزراوەکان بەکاریدەهێنن.

دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عودەیدە لە قەتەری ڕاگەیاند. 

سوپای پاسداران لە پاش دەستدرێژیی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و بە یارمەتیی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنی 'موژدەی سەرکەوت'ندا بنکەی ئەسمانی عودەیدی قەتەری بە مووشەک بە ئامانج گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار