ناتۆ: سیستەمی پاتریۆت دەگوازێتەوە بۆ ئۆکرانیا

14 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکى باڵای سەربازی ناتۆ ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ جێگیرکردنی خێرای سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دەستپێکردوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی توندترین هێرشەکانی ڕووسیا بووەتەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە.
ئەلێکسوس گرینکیڤیچ لە کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەئەڵمانیا وتی: ئامادەکارییەکان بەردەوامن، ئێمەش لە نزیکەوە لەگەڵ ئەڵمانییەکان کاردەکەین لەسەر گواستنەوەی سیستەمەکانی پاتریۆت، بەپێى ئەو ڕێنماییەی وەرمگرتووە کە بە خێرایی بجوڵێم و کارەکان بکەین.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. تەنها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانێکی زۆر."
فەرماندەیەکی فەوجی ئۆکراینی ماندوو قسە لەسەر سروشتی گۆڕاوی شەڕی مۆدێرن دەکات لەکاتێکدا لە ڕووی پزیشکییەوە لە هێڵی پێشەوە چۆڵکراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی کە ئەمریکا بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا لە شەڕی دژی ڕووسیا دەینێرێت بۆ ناتۆ، بریتی دەبێت لە پاتری و مووشەکی پاتریۆت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بە تایبەتی مووشەکی پاتریۆت دەنێرێت، ترەمپ وتی "ئەمە پاکێجێکی تەواو و پاتری تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەو چەکانە "بە خێرایی دەبرێنە بەرەکانی شەڕ".
لەلایەکى دیکەوە هێزەکانی ڕوسیا بەردەوامن لە فراوانکردنی ناوچەکانی کۆنتڕۆڵکردنیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەدا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەمەش ژمارەی ناوچە و گوند و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتیان زیاد دەکات.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا سێ شارۆچکەی نوێیان کۆنترۆڵکردووە، وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی ڕووسیا شارۆچکەی دێگتیارنۆیەیان لە ئۆبلاستی خارکیڤ و کامێنسکۆیە لە زاپۆریژیا و پۆپۆڤ یار لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە .
