تۆم باراک: بەشەرعم وتوە دەسەڵاتى ئیسلامیەکان لەناو سوپا کەم بکەرەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" داوا لە ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا دەكات، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەکانی بکاتەوەو رێبازێکی گشتگیرتر بگرێتەبەر، ئەگەر نا روبەڕوی هەڕەشەی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پارچەپارچەبونی وڵاتەکەی دەبێتەوە، ئەوەش دوای خولێکی نوێی ململانێی تائیفی خوێناوی، كە هەفتەی رابردوو لە سوریا سەریهەڵدا.

باراک دەشڵێت: لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا ئامۆژگاری شەرعی کردووە، پێداچوونەوە بە پێکهاتەی سوپاكەیدا بکات و هەژمونی  ئیسلامییەکان کەم بکاتەوە و داوای هاوکاری ئەمنی هەرێمایەتی بکات، چونكە بەبێ ئەنجامدانی گۆڕانکاری خێرا، شەرع مەترسی لەدەستدانی ئەو هێزەی هەیە کە هێنایە سەر دەسەڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە: شەرع دەبێت بڵێت بەخێرایی خۆم دەگونجێنم، چونکە ئەگەر ئەوە نەكەم، وزەی ئەو گەردوونە لەدەست دەدەم کە لەپشتمەوە بوون، شەرع دەتوانێت وەک سەرۆکێک پێبگات و بڵێت، کاری دروست ئەوەیە هەمان هەنگاوەكانی پێشوو نەنێم، کە ئامانجی خوازراو بەدیناهێنێت.

نێردەی ئەمریكا لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی: پێویستە حکومەتی نوێ بیر لەوە بکاتەوە بەشێوەیەكی خێرا گشتگیرتربێت لە تێکەڵکردنی کەمینەکان لە پێکهاتەی حوکمڕانیدا. 

جەختیشكردووە: مەترسییەكان لە سوریا لە ڕادەبەدەر بەرزن، بەهۆی نەبوونی هیچ پلانێکی جێنشین و ئەگەری جێگرەوەیەك بۆ حکومەتی سوریا. 

باسی لەوەشكردووە: لەگەڵ ئەم رژێمى سوریایە، پلانی "بی" نییە، ئەگەر ئەم رژێمە لە سوریا شکستی هێنا... كە هەن هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی شکست بهێنێت.. (بەڵام) بۆ چ مەبەستێک؟ هیچ جێگرەوەیەكی نییە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار