ترەمپ: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات برسێتی ڕاستەقینەیە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی ئەمریکا، لەنوێترین پەیامیدا دەڵێت لە غەززە برسێتی ڕاستەقینە هەیە، هەوڵدەدەین هەموو بەربەستەکان لاببەین، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی خۆراک بگاتە دەستی منداڵان.

لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران قسە دەکات سەبارەت بارمتەکان و چۆنیەتى ڕزگارکردنیان.

ترەمپ، وتى: لە غەززە برسێتی ڕاستەقینە هەیە، دەتوانین ژیانی زۆر کەس ڕزگار بکەین، هەموو بەربەستەکانی غەززە لادەبەین، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی خۆراک بگاتە دەستی منداڵان.

ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆدایە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، ئیسرائیل دەتوانێت زۆر شت بکات کاتێک باس لە گەیاندنی خۆراک دەکرێتە ناو غەززە، خەڵکی  لە دووری چەندین کیلۆمەتر خواردن دەبینن و ناتوانن پێی بگەن.

سەرۆکى ئەمریکا لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا ئەوەى خستەڕوو، مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس سەخت بووە، چونکە نایەوێت دەستبەرداری ئەو بارمتانەببن کەلاى ئەوان ماوەتەوە، وتیشى: هەندێک جار دەزانین بارمتەکان لە کوێی غەززەن، بەڵام نامانەوێت هێرشێک ئەنجام بدەین لە ترسی ئەوەی بیانکوژێت، هەندێک کەس دەڵێن ئەوە باجێکە کە دەبێت بدرێت، بەڵام من ئەوە ناڵێم - پێموایە دانیشتوانی ئیسرائیلیش بەو شێوەیە بیرناکەنەوە.

ترەمپ جەختى کردەوە، ئێمە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە، پارە دابین دەکەین، وڵاتانی دیکەش لەگەڵمان دەبن، ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک لە کەرتی غەززە بەبێ سنووردارکردن کراوە دەبن.

وتیشى: دۆخی کەرتی غەززە ترسناکە، هیوادارین خۆراک بگاتە ئەو کەسانەی کە شایەنیەتی، لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەم کردووە، ئێمەش کار لەسەر پلانەکان دەکەین سەبارەت بە غەززە، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا قسەم کرد و بەڵێنم دا کە بەشداری بکەم لە دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێمە ئاگربەست لە غەززەمان دەوێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی خۆراکدانی خەڵکی ئەوێین، پارەیەکی زۆرمان دا بە غەززە و کەس یەک وشەی سوپاسگوزاریمان بۆ نەگوت.

وتیشى: منداڵانی غەززە دەبێت دەستبەجێ دەستیان بە خۆراک و سەلامەتی بگات، ژمارەیەکی زۆر لە بارمتە ئیسرائیلییەکانمان لە کەرتی غەززە ئازاد کرد، کە بەشێکی زۆریان سەردانی کۆشکی سپییان کرد دەرهێنانی ئەو بارمتە لە غەززە ئەستەمە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار