ترامپ حەماس تۆمەتبار دەکات بە دزینى هاوکارییەکانى غەززە

دوێنێ



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، هیوادارم پارە و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت، حەماسیشى تۆمەتبارکرد بە دزینى ئەو پارەو هاوکارییانە.

ترەمپ لە لێدوانێکى بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رۆژانە پارە و هاوکارییەکى زۆر دەنێردرێت بۆ غەزە، حەماسیش دەیدزێت.

جەختى کردەوە پارەیەکی زۆر دەنێردرێت و گوتى: هیوادارین دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئەم پارەیە لە ناوچەکەدا هەبێت، باسى لەوەش کرد، وەڵامی باشمان وەرگرتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان، دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، کە بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێ نەکردووە، روونیشیکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ستارمەر هەمان هەڵوێستیان هەیە لەسەر ئیسرائیل، ئەمەش بەو مانایە نییە، کە ئەمریکا لەگەڵیان هاوڕا بێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ماکرۆن کارێکی باش دەکات، بەڵام من لەگەڵ راگەیاندنەکەیدا نیم، کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت، پێموایە ستارمەریش کارێکی باش دەکات و هەمان لێدوانی داوە و ئەوەش باشە، مەرج نییە من رازی بم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار