تۆم باراک بۆ سورییەکان: ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن

7 كاتژمێر لەمەوپێش



تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە دیمەشق، ڕۆژی دووشەممە داوای لە سوورییەکان کرد کە ناکۆکیەکانیان لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن پشتیوانی لە یەکگرتوویی سووریا دەکات.

ئەمەش لە پۆستێکی باراکدا هات لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق دووبارە بڵاوکرایەوە و کۆمێنتێکی لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سویدا و مەنبەجی سوریا نووسی.

باراک لە پۆستەکەیدا دەڵێت: "دوێنێ (یەکشەممە) توندوتیژی تێکدەر لە سویدا و منبج سەریهەڵدا"، ئاماژەی بەوەشکرد "دیبلۆماسی و گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ وەستاندنی توندوتیژی و بنیاتنانی چارەسەرێکی ئاشتیانە و بەردەوام".

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو وڵاتەکەى (ئەمریکا) شانازى بەوەوەدەکات کە ڕۆڵى هەبووە لەئاگربەست و ڕیککەوتن لەسوەیدا لەنێوان حکومەت و گروپە چەکدارەکانى  ناوچەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە دەڵێن: بەرەبەیانی ئەمڕۆ  هێزەکانی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەمان لە گوندی ئیمام، شەڕڤانانى هەسەدە لە 20 خولەکدا رووبەڕووی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختى کردەوە  دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە هەڵکشانێکی بێپاساوە، هاوکات حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی ئەم رەفتارانە دەزانێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەى هێزەکانى هەسەدەدا ئەوەش خراوەتەڕوو هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و بەرگرییان لە پێگەی خۆیان کردووە، شەڕی بۆ ماوە 20 خولەک بەردەوام بووە.

دەشلێن: دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوانی ئەو هێرشانە جەبێتە هۆی درووست بوونی گرژی زیاتر و مەترسیی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە درووست دەکات.

لەلایەکى دیکەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبار کردبوو ، لە لادێکانی منبج لە پارێزگای حەلەب (باکوور)، چوار سەرباز و سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

ڕۆژی دواتر، ئەندامێکی ئاسایشی سوریا کوژرا و کەسانی دیکەش برینداربوون لە هێرشەکانی ئەو گروپانەی کە دیمەشق بە "دەرەوەی یاسا" وەسفیان کردبوو لە لادێکانی سویدە (باشوور) , ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست بوو کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا گەیشتبووە ئەنجام.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار