ترەمپ دژى داگیرکردنی تەواوەتى غەززە نییە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی پلانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بە ئامانجی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە.

ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی داگیرکردنی غەزە بڕیاردەدات، سەرۆکئەرکانیش دەڵێت، داگیرکردنی غەزە پێویستی بە سەرباز و تێچووی زۆر دەبێت، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترەمپ بڕیاریداوە دەستوەردان نەکات و بڕیارەکەش بە دەستی حکومەتی ئیسرائیل جێهێشتووە، بەگوێرەی ئاکسیۆس.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی وزاری ئیسرائیل کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی فراوانکردنی پرۆسە سەربازییەکانی غەزە بدات، دەستەی راگەیاندنی گشتی ئیسرائیلیش دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە زۆرینەی دەنگی پێویستی ئەنجومەنی ئەمنیی وزاری هەیە.

وەک راپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان پێداوە، لەبارەی داگیرکردنی تەواوی غەزەوە ناکۆکی لە نێوان ئاستی سیاسی و سوپادا هەیە، بەڵام نەتەنیاهۆ سوورە لەسەر فراوانکردنی پرۆسە سەربازییەکان و کۆتاییهێنان بە حەماس و گەڕانەوەی بارمەتەکان.

میدیای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەزە چەند مانگێکی دەیەوێت و پێویستی بە جێگیرکردنی لانیکەم شەش فیرقەی سەربازی دەبێت.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ لە ژێر کاریگەری گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا بارمتەیەک گۆڕی خۆی هەڵدەکەنێت، ئەمەش وایکردووە ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان بدات "ئەوەی پێویست بێت بیکەن". بەڵام ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی لە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی بەشێک لە غەززە ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار