پوتن: ئیمارات شوێنێکی گونجاوە بۆ کۆبوونەوەم لەگەڵ ترەمپ

دوێنێ



ڤیلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێدەچێت کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئیمارات ئەنجامبدرێت. دەشڵێت، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زێلێنسکی.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئەل نهیان سەرۆکی ئیمارات راشیگەیاند، چەندین هاوڕێ و دۆستیان هەیە کە ئامادەییان نیشانداوە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەکەیان، لەوانە سەرۆکی ئیمارات کە وڵاتەکەی یەکێکە لە شوێنە گونجاوەکان.

لەبارەی داواکەی ڤڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ کۆبوونەوەی رووبەڕوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، پوتن رایگەیاند، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە.

پێشتر یوری یوشاکۆڤ، راوێژکاری باڵای کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ و واشنتن رێککەوتوون لەسەر ئەوەى لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەڕێوەبچێت.

ئەگەر کۆبوونەوەکە بکرێت، دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ترەمپ و پوتن دەبێت لە ساڵی 2021ـەوە، کە بە گوتەی راوێژکاری باڵای کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا، لەسەر پێشنیازی ئەمریکا بووە و لە هەردوولا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا بەشداری تێدا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار