تاران: متمانەمان بەئەمریکا نەماوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی متمانەی بە ئەمریکا نییە، بەهۆى ئەوەى بەشێوەى ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆش بەشدارى هێرش و شەرى ئیسرائیلیکردوە بەسەر وڵاتەکەمان.

ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل باقایی، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی: متمانەمان بە ئیدارەی ئەمریکا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر جەختم لەوە کردۆتەوە، تەنانەت لە کاتی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا، متمانەمان پێیان نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕەتیکردەوە نەرویج میوانداری خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، یان ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە نێوەندگیری نێوان هەردوولا پشتڕاست بکاتەوە.

سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لەیارەى دۆسیەى ئەتۆمى، ئیسماعیل باقایی ڕوونیکردەوە کەئەوان وازیان نەهێناوه، وتیشی: ناتوانرێت بگوترێ وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی وەستاوە، لە کۆبوونەوەی ئیستەنبوڵ کەڕۆژی هەینی دوو هەفتە لەمەوبەر بەڕێوەچوو، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بەو دانوستانانە.

ئەوەشى خستەڕوو تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە کات و شوێنی قۆناغی داهاتوو نەدراوە. دووپاتی کردەوە کە پەیوەندیەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی وادە و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو.

لەلایەکى دیکەوە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دوێنێ ڕوونی کردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئەوروپیدا نەوەستاوە.

سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، ئاراغچی وتی "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە"، ڕەتیکردەوە ناوی هیچ وڵاتێک بخاتەڕوو کە میوانداری هەر دانوستانێکی ئەگەری بکات.

 عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تێلێگرام) نووسیویەتی: سبەی دووشەممە شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەکات و بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ هەماهەنگی نێوانمان گفتوگۆ دەکەین.

دەشڵێت: لە شاندەکە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە دەبێت. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە کە شاندەکە سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکات تاوەکوو دەگەنە ڕێککەوتنێک.

چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، گوتی: بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و نوێنەرانی ئاژانسەکە کراوە، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکەن، بۆ تاوتوێکردنی دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانمان.

ڕوونیشی کردبووە، ئامانج لە سەردانی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ تاران، بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان نییە و هیچ مۆڵەتێکیشیان لەو بارەیەوە پێ نادرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار