کەشتیەکى کۆچبەران نوقمبوەو ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

8 كاتژمێر لەمەوپێش



بەهۆی نقومبوونی كەشتییەكى کۆچبەرانەوە لە كەناراوەكانی ئیتالیا تائێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لەزاری وتەبێژى وتەبێژی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاویکردەوە کەشتییەک لە دورگەی لامپێدوسا لە ئیتاڵیا، نوقومبووەو نزیکەی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

فیلیپۆ ئونگارو، وتەبێژەکە لە ئەکاونتی فەرمى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتی "بەئازارێکی قووڵەوە ڕایدەگەیەنن دوای ئەوەی کەشتیەک نوقمبووە، کارمەندانمان یارمەتی ڕزگاربووان دەدات" و ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت "تائێستا تەرمى 20 لەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە  دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکى دیکەش بێ سەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

ڕۆژنامەنووسێکی ڕادیۆ ڕادیکاڵ بە ناوی سێرجیۆ سکاندورا لە کەناڵی ئێکس بڵاویکردەوە کە بەلەمەکە ٩٧ کەسی هەڵگرتبوو کاتێک لە نزیک ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای لامپێدوسا نوقم بووە.

بەپێى ئەو زانیاریانەى بڵاوکراونەتەوە 12 بۆ 17 کۆچبەر بێسەروشوێنن، باس لەوەدەکرێت تا ئیستا 60 ڕزگاربوو بە سەلامەتی هێنراونەتە دوورگەکە.

ئەو کۆچبەرانەی کە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا دەدەن لە ڕێگەی لامپێدوسا لە باکووری ئەفریقاوە زۆرجار بە بەلەمی باری زۆرەوە دەپەڕنەوە یان لە ڕێگەی ڕێگای دەریایی مەترسیدارەوە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست هەڵدێن.

فیلیپۆ ئونگارو لە پەیامەکەیدا لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٧٥ حاڵەتی مردن لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا تۆمارکراوە" و داوای "بەهێزکردنی کەناڵە یاساییەکان" بۆ کۆچبەری کردووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، ئەمساڵ ٣٨ هەزار و ٢٦٣ کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار