نرخی بیتکۆین بۆ یەکەم جار 124 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

7 كاتژمێر لەمەوپێش
نرخى بیتکۆین بۆ 124 هەزار و 533 دۆلار بەرزبووەوە، ئەو نرخە بەرزترینە لە مێژووى دروستبوونییەوە.
قەبارەى سەرمایەگوزارى لە بیتکۆین گەیشتووەتە دوو ترلیۆن و 450 ملیار دۆلار، لە ریزبەندى ئەو کۆمپانیا و کانزایانەى لە جیهاندا زۆرترین سەرمایەگوزارییان تێداکراوە هاتووەتە ریزبەندى پێنجەم، لە پێش کۆمپانیاى گووگڵ و ئەمازۆنەوەیە، زیو و کۆمپانیاى مێتا و ئارامکۆى سعودیش لەدواى ئەوانەوە دێن.
ئەم بەرزبوونەوەیەى بیتکۆین دواى ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە فیدراڵى ئەمریکا رێژەى سوودى بانکى لەسەدا دوو بۆ سێ دابەزێنێت و لە ئاستى لەسەدا یەک جێگیری بکات.
پێشتریش ترەمپ پرۆژەیاسایەکى واژۆکرد، رێگەى بە سندوقەکانى خانەنشینى دا وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا بکەن، هەروەها بڕیاریدا لێپێچینەوە لە هەموو ئەو بانکانە بکرێت کە بیتکۆین بۆ بەشداربووەکانیان دەستەبەر ناکەن.
