نەتەوە یەکگرتووەکان: تاڵیبان ژنانی ئەفغانستانى لە ژیان سڕیوەتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە دوای چوار ساڵ لە دەستبەسەرداگرتنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە، ژنانی ئەفغانستان رووبەڕووی دوورخستنەوە لە ژیانی گشتی دەبنەوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، تاڵیبان نزیکە لە سڕینەوەی ژنان و تەنانەت قسەکردن لەبەردەم خەڵک لەلایەن ژنانەوە قەدەغە دەکات.
فەرمانە نوێیەکانی تاڵیبان داوا لە ژنان دەکەن کە سەرپەرشتیاریان لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی بچنە ناو شوێنە گشتییەکان و ئەو ژنانەی کە رووپۆشی تەواویان نییە، لە شوێنە گشتیەکان قەدەغە دەکرێن.
تاڵیبان رێگری دەکات لە چوونی کچان بۆ قۆناغی ناوەندی یان زانکۆ کە ئەمەش دەرفەتی کار و راهێنان بە ژنان نادات.
ئێستا نزیکەی لەسەدا 80ـی ژنانی ئەفغانستان لە دەرەوەی خوێندن، دامەزراندن، یان راهێنانن ماونەتەوە و ئەمەش خەڵکی ئەفغانستانی هەژارتر کردووە.
دەستڕاگەیشتنی ژنان بە چاودێری تەندروستی تێکچووە و تاڵیبان نزیکەی 100 فەرمانی دژی ژنان دەرکردووە.
