دووشەممە ترەمپ و زێلینسکی لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی بڕیارە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایناش کۆببێتەوە.

ۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەریی شاندی باڵای هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە  بەڕێوە چوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد و هەر لەسەر هەمان پرس بڕیارە ترەمپ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:  سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی "خاڵە سەرەکییەکانی"  گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا ئاگاداری کردوومەتەوە و ڕۆژی دووشەممە 18-8-2025، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتن دەچم'.

زێلێنسکی لەئەکاونتى تیلگرامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە گەشت دەکات بۆ واشنتۆن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک ترامپ و "باسکردن لەسەر هەموو وردەکارییەکان" سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهاتنی ململانێکان. 

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە ، "گفتوگۆیەکی دوور و درێژ و جەوهەری" لەگەڵ ترەمپدا کردووە و لەو ماوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین ئاگاداری کردووەتەوە.

هاوکات مالپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرایدەكات: دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەی لەگەڵ فلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆكی ئۆكرانیاو سەرکردەکانی ناتۆ راگەیاندووە: پۆتین نایەوێت ئاگربەست بکرێت و رێککەوتنێکی گشتگیری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێ باشترە، دەشڵێت: ترەمپیش هەمان رای هەیەو پێیوایە رێککەوتنی ئاشتی خێرا باشترە لە ئاگربەست لە ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ کۆشکی سپی رایگەیاند: ترەمپ لەناو فڕۆکەكەیدا پەیوەندییەکی تەلەفونی  دوورو درێژی لەگەڵ زیلینسکی ئەنجامداوە، لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەلاسکاوە .

لە تازەترین لێدوانیشدا زیلینسكی رایگەیاندووە: دووشەممەی داهاتو لەگەڵ ترەمپ لە واشنتۆن كۆدەبێتەوەو، پاڵپشتی لە پێشنیازی ترەمپ دەكات بۆ كۆبونەوەی سێقۆڵی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار