ترەمپ: دڵخۆش نیم بەهێرشى نەخۆشخانەکەى غەززە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە غەززە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران.

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووە سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، بەهۆیەوە 15 کەس کوژراون، لەو ژمارەیە چواریان رۆژنامەنووسن.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی غەززە، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە خان یونس، 15 کەس کوژراون، چواریان رۆژنامەنووسن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، یەكێک لە رۆژنامەنووسە کۆژراوەکان بە ناوی حوسام ئەلمەسری پێشتر کاری بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە.

دۆناڵد ترەمپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "من دڵخۆش نیم بەو بابەتە، نامەوێت بیبینم". "لە هەمان کاتدا دەبێت کۆتایی بەو هەموو کابوسە بهێنین. من ئەو کەسەم کە بارمتەکانم دەرهێنا."

سوپای ئیسرائیل دوو جار نەخۆشخانەیەکەیان بە ئامانج گرتووە، جاری یەکەم حوسام مەسری، کامێرامان، کوژراوە، جاری دووەم، حاتەم خالید-ی فۆتۆگرافەر بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربووە.

لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی و رۆژنامەنووس لە نەخۆشخانەی ناسر لە ناوچەی خان یونسی کەرتی غەززە

رۆژنامەنووسە کوژراوەکان پێکهاتوون لە (موحەمەد سەلامە وێنەگری کەناڵی جزیرە، مەریەم ئەبو دەققە رۆژنامەنووسی ئەسۆشیەیتد پرێس، مەععاز ئەبو تەها رۆژنامەنووس ئێن بی سی، حوسام ئەلمەساری وێنەگری ئاژانسی رۆیتەرز).

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار