ئەردۆغان و پوتن رەوشی غەززە و سووریایان تاوتوێکرد

8 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆککۆماری تورکیا لە چین لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە، ئەردۆغان جەختی لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا کردەوە و پوتنیش باسی لە هەماهەنگیی لە بواری وزەدا کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی رێکخراوی هاريکاریی شەنگهای لە چین، لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا بانگێشتی سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ وڵاتەکەی و گوتوویەتی، لە دڵەوە چاوەڕوانە لە داهاتوودا، پوتن سەردانی وڵاتەکەی بکات.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان بە جەنگ و پێکدادان.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی و هاوبەشیی تورکیا و رووسیا لە بواری وزەدا کردووە.

وەک میدیای تورکیا ئاماژەی بۆکردووە، ئەردۆغان و پوتن باسیان لە رەوشی غەززە و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووە و هەردوولاش کۆکبوون لەسەر ئەوەی، سەقامگیریی لە وڵاتانی قەفقاس، لە بەرژەوەندیی ئەنقەرە و مۆسکۆدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار