بومەلەرزەکەى ئەفغانستان هەزارو ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

دوێنێ



بەپێی وێنە ئاسمانییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردۆتەوە، گوندەکانی ئەفغانستان لە داروپەردوودا بچووک بوونەتەوە و خانووی قوڕ و دار بەسەر دانیشتووانەکانیان داڕماون، وێنەکان کارەساتێکی وەسفنەکراویان ئاشکرا کرد، کە تەواوی گوندەکان ڕووخاون و خێزانە ئاوارەکان لەناو چادرە کاتیەکاندا کۆبوونەتەوە و بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن لەژێر داروپەردووەکاندا.

گوڕی بوومەلەرزەکە 6 پلە بوو و زۆرترین زیانی بە پارێزگەی کونەر لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان گەیاند بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٤٠٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە سێ هەزار کەس، بەرپرسان ترسیان لەوە هەیە کە ژمارەکە زۆر زیاتر بێت.

سەرەڕای ئەم ژمارەیە، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان دا لەوەی کە پێدەچێت ژمارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە، چونکە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن لە ناوچە شاخاوییەکانی دوور و دەستنەکەوتوو بەردەوامن.

گوندە دوورەدەستەکانی پارێزگای کونەر، لەسەر شێوازی کۆن خانووەکانی بە خشت و دار دروستکراون، تەنانەت هەندێکیان لەژێ خێوەت دا دەژین و ئەمەش وایکردووە زۆرترین زیانیان پێبگات. 
 
پزیشکەکان چوونە گوندەکان و لەوێ چارەسەری سەرەتاییان بۆ چارەخوازان کرد. هەروەها هێزەکانی وڵاتەکە بە هێلیکۆپتەر بەدەم ئەو کەسانەوە چوون کە لە شوێنە دوورەدەستەکان گیریان خواردبوو

بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری نیوەی شەوی یەکشەممە پارێزگاکانی نەنگەرهار، کونار و لاغمانی هەژاند و زیانی گیانی لە کونار چڕبووەوە. محەممەد حەمەد، وتەبێژی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕوونیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بە درێژایی شەو بەردەوام بوون، سەرەڕای ئەو ئاستەنگییە لە ڕادەبەدەر ڕووبەڕووی فریاگوزاران بووەوە لە گەیشتن بە هەندێک شارۆچکە دابڕاو بەهۆی زەوی لەرزین کە ڕێگاکانیان گرتبوو.

ئەفغانستان یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان و دوای چوار دەیە لە ململانێکان قەیرانێکی مرۆیی سەختی بەخۆیەوە بینیوە. بانکی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکەی لە هەژاریدا دەژین. لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢١، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، ئەمەش توانای وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان زیاتر لاواز بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار