ترەمپ: حەماس بارمتەکان ئازاد بکات شەڕ کۆتایی دێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە گرووپی فەلەستینی حەماس کرد دەستبەجێ ئەو بارمتە ئازاد بکات کە لە غەززە دەستبەسەر کراون و هۆشداریشی دا کە "شتەکان بە خێرایی دەگۆڕدرێن".

لەپەرەى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تروس دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا نووسیویەتی: "بە حەماس بڵێن یەکسەر هەر ٢٠ بارمتکراوەکە ئازادبکات و بیدانداتەوە بە ئیسرائیل (نەک ٢ یان ٥ یان ٧!)، شتەکان بە خێرایی دەگۆڕدرێن، ئەگەر بارمتەکان ئازادبکرێن بەیەکجار شەڕ کۆتایی دێت!.

ساڵێک و 11 مانگ بەسەر دەستپێکی جەنگی غەززە تێپەڕیوە، دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئێستا بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیەی فەلەستین بووەتە داروپەردوو و زۆربەی دانیشتووانەکەشی چەند جارێک ئاوارەبوون.

سەرۆکى ئەمریکا وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو کە ئەگەر بارمتەکان ئازاد بکرێن چ ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر، ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای ئیسرائیل داوای لە سەربازە یەدەگەکانی کرد، وەڵامی فەرمانەکان بۆ چوونە ریزی سوپا بدەنەوە و خۆیان بۆ چوونە بەرەکانی جەنگ ئامادە بکەن، ئەوەش پێش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە دێت.
 
سەرەڕای گوشاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل بۆئەوەی کۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنێت، سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە دەکات.

دوای هێرشی سنووربەزاندنی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نزیکەی ٢٥٠ بارمتە بردرانە غەززە.

تەلئەبیب مەزەندە دەکات کە ٤٨ بارمتەی ئیسرائیلی هێشتا لە غەززە هەن کە ٢٠ کەسیان لە ژیاندا ماون. لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن زیاتر لە ١٠ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لە ژێر ئەشکەنجە و برسێتی و پشتگوێخستنی پزیشکی ڕاگیراون.

ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە نزیکەی ٦٤ هەزار فەلەستینی لە غەززە کوشتووە، ئەو هەڵمەتە سەربازییە ئەو ناوچەیەی وێران کردووە کە ڕووبەڕووی برسێتی بووەتەوە.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل، بە تاوانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە دەرکرد.

هەروەها ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی دۆسیەی جینۆساید دەبێتەوە بەهۆی شەڕی دژی ئەو ناوچەیە.

هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست لە دوای ئەوەی ئیسرائیل ئاگربەستی لە مانگی ئازاردا شکاند، تا ئێستا شکستی هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار