شی جینپینگ: گەنجبوونەوەی نەتەوەی چین ڕێگری لێناکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین، ڕایدەگەیەنێت چین پابەندە بە ڕێگای گەشەسەندنی ئاشتیانە،مرۆڤایەتی دیسانەوە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی ئاشتی یان شەڕ، گفتوگۆ یان ڕووبەڕووبوونەوە و دەرئەنجامی بردنەوە-بردنەوە یان یارییەکانی کۆی سفر دەبێتەوە.
دەقی وتاری شی جینپینگ
بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتن بەسەر دەستدرێژی ژاپۆن
شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی گەورەی مەیدانی تیانئانمەنی پەکین بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتن لە شەڕی بەرخۆدانی گەلی چین لە دژی دەستدرێژیی ژاپۆن و شەڕی جیهانی دژە فاشیستی پەکین وتارێکدا رایگەیاند: شەڕی خۆڕاگری گەلی چین لە دژی دەستدرێژیی ژاپۆن، کە شەڕێکی سەخت و گەورەبوو، یەکەم سەرکەوتنی تەواوەتی چینە لە دژی دەستدرێژیی دەرەکی لە سەردەمی هاوچەرخدا، سەرکەوتن لە شەڕەکەدا لە ژێر بەرەیەکی یەکگرتووی نیشتمانیی دژی دەستدرێژی ژاپۆن بەدەست هاتووە کە پارتی كۆمۆنیستی چین سەركردایەتی كرد،گەلی چین بەشدارییەکی گەورەی کرد لە ڕزگارکردنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و بەرگریکردن لە ئاشتی جیهانی بە قوربانیدانی بێئەندازە لە شەڕی خۆڕاگری دژی دەستدرێژی ژاپۆن، ئاسایشی هاوبەش تەنها کاتێک دەتوانرێت پارێزراو بێت کە گەلان لە سەرانسەری جیهان وەک یەکسان مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن و بە هاوئاهەنگی بژین و پشتگیری یەکتر بکەن.
چین پابەندە بە ڕێگای گەشەسەندنی ئاشتیانە،مرۆڤایەتی دیسانەوە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی ئاشتی یان شەڕ، گفتوگۆ یان ڕووبەڕووبوونەوە و دەرئەنجامی بردنەوە-بردنەوە یان یارییەکانی کۆی سفر دەبێتەوە، گەلی چین بە توندی لە دیوی ڕاستی مێژوو و لە دیوی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا دەوەستێت و پابەند دەبێت بە ڕێگای گەشەسەندنی ئاشتیانە و دەست لەگەڵ باقی جیهاندا یەکدەگرێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئایندەیەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی، گەنجبوونەوەی نەتەوەی چین ڕێگری لێناکرێت و دۆزی ئاشتی و گەشەسەندنی مرۆڤایەتی زاڵ دەبێت، داوا لە خەڵکی چینی لە هەموو نەتەوەکان دەكەم کە بە یەکگرتوویی بمێننەوە و لە ژێر سەرکردایەتی بەهێزی پارتی كۆمۆنیستی چین لە کاری بێوچان بەردەوامبن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی بەهێز و پێشخستنی گەنجکردنەوەی نیشتمانی لە هەموو بەرەکاندا لە ڕێگەی مۆدێرنیزاسیۆنی چینییەوە.
و/ هەڵۆ حەسەن
سەرچاوە:
https://www.chinadaily.com.cn/a/202509/03/WS68b7956aa3108622abc9e91d.html
