وتەبێژی سودانى: گروپێكی لەیاسا دەرچوو ئەلیزابێسیان ڕفاندبوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: رزگارکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ هاوڵاتی روسی-ئیسرائیلی دوای پرۆسەیەكی ئاڵۆز بووە، کە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجامدراوە.

رۆژی سێشەممە، 9-9-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ گوتی: "خۆشحاڵم ئاماژە بەوە بکەم کە ئیلیزابێز تسووکۆڤ، قوتابی زانکۆی پرینستن، کە خۆشکەکەی هاووڵاتییەکی ئەمریکییە، کەمێک لەمەوبەر لە لایەن کەتائیبی حیزبوڵڵاوە ئازادکرا". 
 
ترەمپ رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ئێستا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق، "دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین مانگ ئەشکەنجە درابوو". 
 
سەباح نوعمان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە مانگی ئازاری 2023 کۆمەڵێک كۆمەڵێكی لە یاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندووە، لە تاوانێکدا کە رەنگدانەوەی واقیعی دۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق نییە.

جەختیشیکردەوە: دەزگا ئەمنییەکان دوور لە چاوی میدیاکان کاریان کردووە بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و زامنكردنی سەلامەتی رفێنراوەکە.

وتەبێژەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە ناوازەكان بووە هۆی دۆزینەوەو ئاشكراكردنی شوێنی دەستبەسەرکردنی لە ٩ی ئەیلولدا، كە دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتەوە، گوازراوەتەوە بۆلای خوشکەکەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکییە.

راشیگەیاندووە: دەزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە، تا رادەستی دادگا بكرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار