یەکەم فەلەستینی بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



نادین ئەیوب، یەکەم کچە فەلەستینی کە بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات، دەڵێت دەیەوێت پەیامێک بۆ جیهان بنێرێت کە فەلەستینیەکان تەنها گەلێکی ئازارچێشتوو نین، بەڵکو خەون و ئاوات و ناسنامەیەکیان هەیە.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ٢٣ مانگە بەردەوامە، ئەو کچە تەمەن ٢٧ ساڵە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو پێشبڕکێیەدا، کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا لە تایلەند بەڕێوەبچێت.

ئەیوب لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس لە دوبەی وتی: ئێمە تەنها خەبات و ئازارەکانمان نین. هەروەها فەلەستینییەکان منداڵن کە دەیانەوێت بژین، هەروەها ژنانی خەون و ئارەزوویان هەیە.

ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕێگەی بەشداریکردنیەوە دەیەوێت تیشک بخاتە سەر جوانی خاکەکەی و دەوڵەمەندی میراتەکەی و لە سەرووی هەمووشیانەوە وێنەی مرۆیی گەلەکەی.

ئەو ژنە گەنجە پێستی سپی و قژ قاوەیی درێژە لە پێشبڕکێکانی جوانکاریدا پەروەردە نەبووە.

لە نێوان کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ئەمریکا و کەنەدا گەورە بووە و ئێستا لە نێوان ڕامەڵڵا و عەممان و دوبەی دەژی.

ئەو دەڵێت: پەیمانگایەکی ڕاهێنانم لە ئیمارات دامەزراند بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک لە بوارەکانی پەیوەست بە بەردەوامیی و زیرەکی دەستکرد، دایک و باوکم ئەکادیمی بوون، بۆیە پاڵپشتیان کردوم  بۆ ئەوەی سەرنجم لەسەر خوێندنەکەم بێت.

خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبی ئینگلیزی و دەروونناسییە. لە ناوچەکانی فەلەستین وانە دەڵێتەوە و لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکان کاردەکات، پێش ئەوەی ڕۆڵێکی لە نمایشێکی جلوبەرگدا لە ئیتاڵیا پێشکەش بکرێت، ئەمەش سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

دوای بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی، نادین ئەیوب بەشداری لە چالاکییە خێرخوازییەکان بۆ دامەزراوەکە کرد و لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی زەویدا کرد، بەڵام ساڵی دواتر بەهۆی شەڕی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، لە بەشداریکردن لە شاجوانی گەردوون کشایەوە.

لە کاتێکدا شەڕی وێرانکەر بەردەوامە، شاجوانی فەلەستین پێی وایە دەبێت دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا "بۆ قسەکردن لەسەر فەلەستین و نمایشکردنی فەلەستین لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی".

ئەو دەڵێت: گەلەکەمان پێویستی بە دەنگێکە. “ئێمە نامانەوێت ناسنامەکەمان بسڕدرێتەوە.”

ئەیوب جەخت لەوە دەکاتەوە کە "نوێنەرایەتی وڵاتێک دەکات لە مافی خۆیدا"، کە نزیکەی ١٤٥ وڵات لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان پێدا دەنرێت.

لە نیویۆرک، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی "بەیاننامەی نیویۆرک"ی پەسەند کرد، کە ئامانجی ئەوەیە پاڵنەرێکی نوێ بە چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بدات و هەوڵدەدات "دەوڵەتێکی سەروەر و سەربەخۆی فەلەستین" دابمەزرێنێت. 142 وڵاتیش دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا و 10 وڵاتیش بە نەخێر دەنگیان دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار