وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە و لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە قەتەر "نیگەرانە"، بەڵام هێرشەکە ئەو هاوپەیمانییە ناگۆڕێت کە لەنێوان واشنتن و ئیسرائیلدا هەیە.

ئامانجی سەردانەکەی روبیۆ ئەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و بزانێت پلانی داهاتوویان چییە، روبیۆ بۆ رۆژنامەنووسەکان وتی، ئەوەی بوو، بوو. ئێمە و سەرۆک پێی دڵخۆش نەبووین، بەڵام ئێستا دەبێت سەیری داهاتوو بکەین و بزانین هەنگاوی دواتر چییە

روبیۆ ماوەیەکی کەم پێش بەڕێکەوتنی لە واشنتنەوە، بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەوەی روویدا، روویدا. بێگومان، ئێمە لێی نیگەران بووین، سەرۆکیش نیگەران بوو."

روبیۆ گوتیشی، "ئەمە کڕۆکی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل ناگۆڕێت، بەڵام دەبێت قسەی لەسەر بکەین، بەتایبەتی کە ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر هەوڵەکانی ئاگربەست دەبێت. پێویستە بڕۆینە پێشەوە و بزانین هەنگاوی داهاتوو چییە، چونکە لە کۆتاییدا، هێشتا گرووپێک هەیە بە ناوی حەماس، کە گرووپێکی شەڕانگێزە."

ئیسرائیل ئەو سەرکردانەی حەماسی کردە ئامانج کە لە قەتەر کۆببوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازێکی نوێی ئاگربەست، کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە خرابووە روو.
 
ترەمپ هێرشەکەی ئیسرائیلی بە 'ناخۆش' وەسف کردووە، سەرزەنشتی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە و رایگەیاندووە، ئەمریکا زۆر درەنگ بە هێرشەکەی زانیوە و نەیتوانیوە رایبگرێت.
 
سەبارەت بە سەردانەکەی روبیۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەنیا ئەوەی راگەیاند، دیپلۆماتکارە باڵاکەی ئەمریکا "ئامانج و ئاراستەی کارکردن" لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێ دەکات و "پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە" نیشان دەدات.

سەردانەکەی روبیۆ لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل دێت بۆ سەر سەرکردەکانی حـەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر. ئەمە یەکەم هێرشی لەو جۆرەی ئیسرائیل بوو دژی قەتەری هاوپەیمانی ئەمریکا و فشارێکی نوێی خستە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێنانەدیی ئاگربەست لە غــ،ــەز*زە، و رەخنەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار