ترەمپ لەگەڵ سەرکردە عەرەبییەکان کۆدەبێتەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی عەرەبی کۆببێتەوە.
ئەم کۆبونەوەیەش لەکاتێکدایە تەنها چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی لە ٢٩ی ئەیلولدا دێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی دانپێدانان بە دەوڵەتێکی فەلەستین و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا .
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەکان تیشک دەخەنە سەر ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە و پەرەپێدانی دیدگایەک بۆ ڕۆژی دواتر.
هەروەها سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە کۆشکی سپی پێشتر بانگهێشتنامەی بۆ کۆبوونەوەکە ناردووە، بەپێی ئاکسیۆس.
هاوکات ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی هەوڵەکانی ئەمریکا بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و بەشداریکردن لە پلانی "ڕۆژی دوای"، لەگەڵ ئەگەری ناردنی هێز بۆ سەقامگیری سەقامگیری و جێگرتنەوەی سوپای ئیسرائیل، بەپێی سەرچاوەکان.
هاوکات سەرچاوەکان پێشبینیان دەکرد سەرکردەکانی عەرەبی داوا لە ترەمپ بکەن فشار بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت و دووربکەوێتەوە لە هەنگاوەکانی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا.
دوێنێ ناتانیاهۆ سوێندی خوارد "بەردەوام بێت لە شەڕ بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی" و ڕێگری لە "دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین" بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی فراوانتر دەکات کە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی کەرتی غەززەیە، کە پێشتر نزیکەی ٧٠%ی ناوچەی وێرانکراوی فەلەستینی داگیرکردووە.

