گۆتێرێس: پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین 

دوێنێ



ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە دووپاتی کردەوە کە ترسناکییەکان لە غەززە بەردەوامن و قەبارەی کوشتنەکان هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئاشتی.

 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی کردەوە کە؛ هیچ پاساوێک نییە بۆ سزادانی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستین و شەڕی غەززە لە سێیەم ساڵی نزیک دەبێتەوە و ژمارەی مردن و وێرانکارییەکان لە غەززە بەردەوام لە زیادبوندایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ڕەوشتی غەززە تەواو مەترسیدارە و سەرەڕای رێوشوێنەکان لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە، برسێتی لە کەرتەکە راگەیەندراوە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن.

ناوبراو دەشڵێت؛ جیهان نەتەوە یەکگرتووەکانی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئاژاوەگێڕی بگۆڕێت بۆ هاوکاری و ململانێکان بکات بە ئاشتی.

گۆتێریس لەبارەی غەززەشەوە هۆشداریداوە؛ ئەو رەوشە ترسانەکە نزیک دەبێتەوە لە ساڵی سێیەم و ژمارەی مردن، برینداربون و وێرانکارییەکان بەردەوام روو لە زیاد بونە، جەختیشیکردوەتەوە لەوەی  پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن وەک تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری، هەروەها داوای  ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانیش دەکات.

ئەمینداری گشتی دەشڵێت؛ دوای هەشت دەیە لە دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووبەڕووی قەیرانی هاوشێوەی ئەو قەیرانانە دەبنەوە کە بوە هۆی  دامەزراندنی رێکخراوەکە، بەبێ ناوهێنانیش دەڵێت؛ ژمارەیەک وڵات وا هەڵسوکەوت دەکەن کە یاسا نێودەوڵەتییەکان نازانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار