ترەمپ: ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت

دوێنێ



 سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن ژمارەیەک هاوپەیمانی واشنتۆنەوە، "پاداشتێکە  بۆ حەماس  و درێژەدانە بەدڕندەیی، پێویستە  کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنین و دانوستان بۆ ئاشتی بکەین و دەستبەجێ بارمتەکانیش ئازاد بکرێن و بگەڕێنینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتارێکى لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشکرد، لەبەشێکیدا وتى: لە ماوەی حەوت مانگدا کۆتایی بە حەوت جەنگ لە سەرانسەری جیهان هێناوە، کە هەندێکیان نزیکەی ٣٠ ساڵیان خایاندوە، ئێمە هیچمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەست نەکەوت.

ترامپ لە میانەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ناتوانرێت ڕێگە بە ئێران بدرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت،  زیادی کرد: هەڵوێستی من زۆر سادەیە: ناکرێ ڕێگە بە سپۆنسەری پێشەنگی جیهان بۆ تیرۆر بدرێت کە خاوەنی مەترسیدارترین چەکی جیهان بێت، هاوکاریم پێشکەش بە خامنەیی (ڕێبەری  ئێران) کرد و وەڵامەکەش بۆ هەڕەشەکردن بوو لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

بەشێک لەقسەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:

ـ هەمووان ئەڵێن دەبێت خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێبدرێت، بەڵام خەڵاتی راستەقینە رزگاركردنی رۆحەكانە لەرێگەی راگرتنی جەنگەكانەوە. 
ـ ئێستا چەكە وێرانكەرەكان مەترسیدارترین شتن كە روبەڕووی جیهان بوونەتەوە

ـ نابێت رێگە بە ئێران بدرێت مەترسیدارترین چەكی لە جیهاندا هەبێت.
ـ دامەزراوەی سەرەكی ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبردو هەموو سەركردەكانی پێشووی ئێران كوژران. 

ـ كۆتایم بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل هێناو هەردوولا رێككەوتن چیتر شەڕ نەكەنەوە.
ـ چین بەرێژەیەكی زۆرتر لە هەموو وڵاتانی پێشكەوتوو غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەرهەمدەهێنێت. 

ـ لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا چووینە سەردەمی قەیرانی گەورە.
ـ ئێمە خاوەنی بەهێزترین ئابووری و بەهێزترین سەربازی و بەهێزترین سنوورین.

ـ لەوەتەی دەستبەکاربووم، ١٧ ترلیۆن دۆلارمان وەبەرهێنان کردووە.
ـ کۆچی نایاسایی وڵاتان وێران دەکات و دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە.

ـ نزیکەی هەموو ئەندامانی ناتۆ بە فەرمی پابەندبوون بە زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانیان بۆ 5%.
ـ ئێمە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دانوستانمان کردووە بۆ ڕێککەوتنی بازرگانی.
ـ خەمی من ڕزگارکردنی ژیانە نەک بەدەستهێنانی خەڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار