ناتانیاهۆ: بۆ دانوستان لەگەڵ سوریا مەرجمان داماڵینی چەک و پاراستنی دروزەکانە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ سوریا بەردەوامن، هەروەها دەرئەنجامەکانیان پەیوەستە بە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، لەوانەش داماڵینی سەربازی باشووری ڕۆژئاوای سوریا و سەلامەتی و ئاسایشی دروزەکان.

بەیاننامەکەی نەتانیاهۆ کە بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل دانوستان لەگەڵ سوریا دەکات، لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەرەو کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بڕوات.

نەتانیاهۆ یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پێشکەوتن لە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سوریا بەدیهاتووە، بەڵام ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە.

لەلایەکى دیکەوە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا، لە کۆبونەوەکانی خولی ٨٠ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتى : "سیاسەتەکانی ئیسرائیل بەشێوەیەک کاردەکەن کە پێچەوانەی هەڵوێستی نێودەوڵەتییە کە پشتیوانی لە سوریا و گەلەکەی دەکات، لە هەوڵێکدا بۆ ئیستغلالکردنی قۆناغی ئینتقالی، ناوچەکە بەرەوڕووی خولگەیەکی ململانێی نوێ دەبێتەوە کە خاڵە کۆتاییەکانیان نادیارە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە سوریا پابەندە بە ڕێککەوتنی جیابوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و سوریا لە ساڵی ١٩٧٤ لە بەرزاییەکانی جۆلان و پەنا دەباتە بەر ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆک کۆماری سووریا وتی: هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی سووریا لە دوای 8ی کانوونی دووەمی 2024 کە ڕژێمی پێشوو ڕووخاند، کەم نەبووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل قۆناغی ئینتقالی لە دیمەشق قۆستەوە و ناوچەکەی خستووەتە بەردەم مەترسیی ململانێی نوێ، بەڵام سوریا شەڕی ناوێت و دیالۆگ و دیپلۆماسی بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار