میدیاکانى ئیسرائیل: ترەمپ لەگەڵ ناتانیاهۆ و شەرع کۆدەبێتەوە  

3 ڕۆژ لەمەوپێش



بڕیارە سبەینێ هەینی کاتژمێر ٤:٠٠ بە کاتی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ لە کۆبونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان وتارەکەى پێشکەش بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆنگرەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات و زۆرینەى سەرۆک و شاندى وڵاتان وڵاتەکەیان بەجێهێشتوەو  نزیکە لە چۆڵبوون. 

بەپێى ڕاپۆرتێکى کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل، لە پشت پەردەوە هەوڵێک هەیە بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ و ئەحمەد شەرع لەواشنتۆن.

بەر لە ڕۆیشتنی بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕۆژنامەنوسانى وت: لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ڕاستیەکانى خۆمان دەڵێم، هاووڵاتیانی ئیسرائیل، ڕاستی سەربازان لە وڵاتەکەمان. ئەو سەرکردانەش ئیدانە دەکەم کە لەبری ئەوەی بکوژان و دەستدرێژکاران و منداڵ سووتێنەران ئیدانە بکەن، دەیانەوێت دەوڵەتێکیان پێبدەن لە دڵی خاکی ئیسرائیلدا. ئەمە نابێت".

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو  لە واشنتۆن بۆ جاری چوارەم لەگەڵ ترامپ کۆدەبێتەوە، وتى: لەگەڵیدا باسی ئەو دەرفەتە گەورانە دەکەم کە سەرکەوتنەکانمان هێناویەتییە ئاراوە، هەروەها پێویستیمان بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانی شەڕەکە: گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکانمان، بۆ شکستپێهێنانی حەماس، و فراوانکردنی ئەو بازنەی ئاشتییەی کە کراوەیە بۆمان دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی لە 'ئەم کالاڤی' و سەرکەوتنەکانی دیکە کە بەدەستمان هێناوە. 

بەپێى میدیاکانى ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوتارەکەیدا باسی شەپۆلی دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی دەکات، هەروەها ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەگرێت کە جارێکی دیکە لایەنی هەڵەی مێژوویان هەڵبژاردووە و پاداشتی حەماسیان داوەتەوە.

بڕیارە دوای کۆتایی هاتنى کۆنگرەى نەتەوەیەکگرتوەکان، ناتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە بە فڕۆکە بچێتە واشنتۆن بۆ  کۆبوونەوەە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، ئەمەش چوارەم کۆبوونەوەیەتى لە دوای مانگی یەکەوە لەگەڵ ترەمپ.

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لەم دواییانەدا وەزیرانی ئاگادار کردۆتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ترەمپ هەنگاوەکانی وەڵامدانەوەی ئەم شەپۆلە دانپێدانانە بە دەوڵەتێکی فەلەستینی تاوتوێ بکات.

لە پشت پەردەوە هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە لە ئیسرائیل بەڕێوەچووە. وادیارە ڕێککەوتن لەگەڵ سوریا هێشتا دوورە، بەڵام کەسانێک هەن هەوڵدەدەن وێنەی سەرکردە سێ قۆڵییەکان بکێشن. گرنگی ئەم دیدارە لە ڕاستیدا بوونی خۆیەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار