سەرۆکی پێشووی فەرەنسا سزای پێنج ساڵ زیندانی درا

12 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگا فەڕەنسا بە تۆمەتی تێوەگلان لە کۆمەکی نایاسایی لیبیا سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر سارکوزی تەمەن 70 ساڵ سەپاند.
تۆمەتەکەی سارکوزی ئەوەیە کە رێگەی داوە بە گەورە یاریدەدەرەکانی بۆ ئەوەی پارە لە رژێمەکەی قەزافی وەربگرن بۆ پاڵپشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لەو کاتەی خۆی بۆ سەرۆکی فەرەنسا پاڵاوتبوو.
گوایە سارکۆزی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی فەرەنسا بووە، "پشتیوانی دارایی نایاسایی لەلایەن موعەمەر قەزافی سەرۆکی ئەوکاتەی لیبیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەڕێوەببات".
گوایە سارکۆزی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی نێوان کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ تا سەرەتای ٢٠٠٧ بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆی لە حکومەتی لیبیا وەرگرتووە.
دوابەدوای ئەو تۆمەتانە، لە ساڵی ٢٠١٣ لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕووداوەکە دەستیپێکرد، سارکۆزی لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ لە پاریس دەستبەسەرکرا و لێکۆڵینەوەش لە دژی دەستیپێکرد بە تۆمەتی "پارەدارکردنی نایاسایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و گەندەڵی و شاردنەوەی پارەی گشتی لیبیا".
لە لایەکی دیکەوە گوایە زیاد تەکیەدین، بازرگانێکی بەڕەچەڵەک فەرەنسی-لوبنانی و شایەتحاڵی دۆسیەی لیبیا، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆی لە لیبیاوە بۆ سارکۆزی هێناوە.
ارکۆزی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە کە لە سەرەتای دۆسیەکەوە ئاراستەی کراوە، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە کرایەوە دوای لێکۆڵینەوەیەک کە زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، زیاد تەکیەدین، بازرگانێک بە ڕەچەڵەک فەرەنسی-لوبنانی و شایەتحاڵێکی "کلیل" بوو لە دۆسیەی لیبیا، لە ٢٣ی ئەیلول لە بەیروت کۆچی دوایی کرد.

