ترامپ: ڕێگە نادەم ئیسرائیل کەرتی ڕۆژئاوا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: گفتوگۆی زۆر باشمان ئەنجامداوە سەبارەت بە راگرتنی شەڕ لە غەززە، بۆ ئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کردووە کە هەموویان کەسانی نایابن  و زۆر نزیکن لە رێککەوتن لەسەر غەززە، رەنگە تەنانەت ئاشتی بێت.

وتیشی، دەتوانن بارمتەکان بە زیندووی یان مردوو بگەڕێننەوە و لە رێگەی دانوستانی تایبەتەوە ئاشتی بەدەست بهێنین.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادات ئیسرائیل کەرتی رۆژئاوا بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ رۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوڕایە لەسەر پێویستی تەواوکردنی ئامانجەکانی شەڕ لە غەززە.

ناتانیاهۆ ئاشکراشیکردبوو، ئەو ئامانجانەی لە غەززە لەگەڵ ترەمپ هاوبەشە، بریتین لە گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان و شکستی حەماس و فراوانکردنی بازنەی ئاشتی.

جێگەی ئاماژەیە، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدارەی ترەمپ پلانێکی ئاشتیی 21 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە پێشکەش بە سەرکردە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار